سەرچاوەیەکی سەربازی ئێران: فڕۆکەخانەی کوێتمان بۆردومان نەکرد
سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانی ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەخانەی کوێت بەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کەوتووە و ئەو بانگەشەیەی بە درۆ ناوبرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی ئێرانی لە وەڵامی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی کە گوایە زیانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی کوێت دەردەخات، وتی، "ئەم وێنەیە درۆیەکی بێ بنەمایە کە لەلایەن دوژمنەوە هەڵبەستراوە."
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاندووە کە فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لەدژی ئامانجە ئەمریکییەکان لە کووێت لە نیوەی شەودا ڕووی داوە و هێرشەکە لە تاریکیدا ئەنجام دراوە، بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکان و وێنەکاندا کە گوایە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە فڕۆکەخانە پیشان دەدەن، ئاسمان وەک زۆر ڕوون و خۆر نیشان دەدەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، مەودای نێوان "ئامانجی" فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەخانەی کوێت زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی زیانەکانی فڕۆکەخانەی کوێت هیچ پەیوەندییەکیان بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانەوە نەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن وتی، "ئێمە هاوئاهەنگین لەگەڵ بزووتنەوەی خۆڕاگری لەسەر ئەوەی لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدات و چی پێویستە بۆ وەڵامدانەوە."
گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ١٨ ساڵ لە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا لە گوندی باتین لە باکووری ڕامەڵڵا شەهید بوو. ڕاگەیەندرا کە داگیرکەران ڕێگرییان لە تیمەکانی ئەمبولانس کردووە بچنە ناو ناوچەکە و تەرمەکەیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا ئەم ساتە، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی غەززە کە پێشێلکردنی ئاگربەستە، ١١ کەس شەهید بوون.