ڕێبەری انصارالله: لەگەڵ بەرەی بەرخۆدان هاوئاهەنگین
عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن وتی، "ئێمە هاوئاهەنگین لەگەڵ بزووتنەوەی خۆڕاگری لەسەر ئەوەی لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدات و چی پێویستە بۆ وەڵامدانەوە."
ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن جەختی لە هەماهەنگی تەواو لەناو بەرەی خۆڕاگری سەبارەت بە رووداوەکانی لوبنان و فەلەستین کردەوە و زلهێزەکانی ناوچەکەی هۆشداری دا کە ئەمریکا بۆ شەڕێکی فراوانتر کە خزمەت بە سەهیۆنییەکان بکات، نەکێشن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە یەمەن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنەکانی لە بەرامبەر هەر نائارامی یان پێشهاتێک کە لە چوارچێوەی بارودۆخی ئێستادا سەرهەڵبدات.
حوسی ئاماژەی بەوەدا کە بزووتنەوەکە "لەگەڵ براکانی لە بەرەی خۆڕاگریدا لەمەڕ ئەوەی لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدات، ڕێوشوێنە ناڕەوا و شەڕانگێزەکانی ئەمریکا و ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەبێت لەدژی ئەوان بگیرێتەبەر"، هاوڕایە و هەموو هێز و لایەنەکانی ناوچەکەی لەمەترسی ڕاکێشانی شەڕێک لە خزمەتی دوژمنی سەهیۆنی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە هۆشداری دا.
حوسی هۆشداری دا لە مەترسییەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دەستپێشخەرییەکانی ئەمریکا و وتی، "ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن هەندێک کەس لەم کارەدا بەشدار بکەن، هەرچەندە مەترسییەکی گەورەیە بۆیان" هەروەها ڕایگەیاند کە ئەنجامی ئەم دەستێوەردانە و ئەو لێکەوتەی کە بۆ ئەم لایەنانە بەدوای خۆیدا دەهێنێت جگە لە "زەرەر و شەرمەزاری و بێشەرەف و لێکەوتەی جددی" هیچی تر نابێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ١٨ ساڵ لە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا لە گوندی باتین لە باکووری ڕامەڵڵا شەهید بوو. ڕاگەیەندرا کە داگیرکەران ڕێگرییان لە تیمەکانی ئەمبولانس کردووە بچنە ناو ناوچەکە و تەرمەکەیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا ئەم ساتە، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی غەززە کە پێشێلکردنی ئاگربەستە، ١١ کەس شەهید بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانی ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەخانەی کوێت بەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کەوتووە و ئەو بانگەشەیەی بە درۆ ناوبرد.