سەربازێکی فەرەنسی لە کاتی مانۆڕێکی سەربازی لە لوبنان کوژرا
لە رووداوێکدا لە کاتی مانۆڕێکی سەربازی لە لوبنان سەربازێکی فەرەنسی کوژرا.
سوپای فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەربازێکی فەرەنسی بە هەڵە لە رووداوێکی تەقەکردن لە میانی میسیۆنێکدا لە لوبنان کوژراوە.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای فەرەنسا، ژەنەڕاڵ پیێر شیل لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، ئەو سەربازەی کوژراوە سەرباز فلۆریەن جیلێتە.
شیل ڕایگەیاند کە جیلێت لە چوارچێوەی ئەرکێکی هاوکاری ئۆپەراسیۆنی بۆ پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکانی لوبنان ڕەوانەی لوبنان کراوە و لە کاتی ئامادەکارییەکانی مەشق و ڕاهێناندا بە هەڵە تەقەی لێکرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە چەکدارەکانی ئوردن بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢٠ مووشەک کە لە ئێرانەوە بەرەو شاری زەرقا ئاراستە کرابوون، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا و لەناوچوون.
لە کاتی هەڵمەتەکانی شەو و بەیانی لە چەند شارێک لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا، هێزە داگیرکەرەکان خەڵکێکی زۆریان بە بارمتە گرت و چەندین فەلەستینییش بریندار بوون.
دکتۆر حسام ئەبوو سەفییە، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە، لە پەیامێکدا لە ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە جەختی کردەوە کە دەستبەسەرکردنەکەی ستەمانە و سەرەڕۆیانەیە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار، ئەو لێدوانانەی نەتانیاهۆ بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەبارەت سەرۆک کۆماری تورکیای شەرمەزار کرد.