ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران و سیستەمی بەرگری ئاسمانی چالاک کرا
دەنگی تەقینەوە لە بەشێک لە پارێزگای هورمزگان لە ئێران بیسترا، هاوکات دەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران لە ئاسمانی پارێزگاکانی ئیسفەهان، لۆرستان و فارس بیسترا. سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکانیان لە ئێران داوە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمانی شاهینشار لە پارێزگای ئیسفەهان و لە هەندێک ناوچەی پارێزگای لۆرستان لەلایەن هاووڵاتییانەوە بیستراوە.
لە هەمان کاتدا تەقینەوە لە دەوروبەری شارەکانی بەندەر عەباس، میناب و سیریک لە پارێزگای هورمزگان تۆمار کرا. بەپێی زانیارییەکان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە قەشم چالاک کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە چەکدارەکانی ئوردن بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢٠ مووشەک کە لە ئێرانەوە بەرەو شاری زەرقا ئاراستە کرابوون، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا و لەناوچوون.
لە کاتی هەڵمەتەکانی شەو و بەیانی لە چەند شارێک لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا، هێزە داگیرکەرەکان خەڵکێکی زۆریان بە بارمتە گرت و چەندین فەلەستینییش بریندار بوون.
دکتۆر حسام ئەبوو سەفییە، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە، لە پەیامێکدا لە ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە جەختی کردەوە کە دەستبەسەرکردنەکەی ستەمانە و سەرەڕۆیانەیە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار، ئەو لێدوانانەی نەتانیاهۆ بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەبارەت سەرۆک کۆماری تورکیای شەرمەزار کرد.