تەقینەوەیەک لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن: ١٢ کەس کوژران
لە تەقینەوەیەکدا لە کەمپێکی سەربازی لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن، ١٢ سەرباز کوژران.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی یەمەن، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەمپێکی سەربازی لایەنگری حکومەت لە شاری عەدەنی بەندەری باشووری یەمەن، ١٢ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسێکی ئەمنی کە ناوی ئاشکرا نەکرد، وتی تەقینەوەکە لە کەمپێکدا رووی داوە کە لەلایەن لیواکانی لایەنگری حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت لە ناوچەی ئەلمیمدەرە لە عەدەن و لە سەرتاسەری بەشێکی زۆری شارەکەدا بیستراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو بەرپرسە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە کەمپەکەدا بووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شۆرت سیرکتەکەوە ئاگرێک کە بەتەواوی کۆگاکەدا بڵاوبووەتەوە و زنجیرەیەک تەقینەوە لەناو شوێنی عەمبارەکەدا لێکەوتووەتەوە.
شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە بڵێسەی ئاگر و هەوری ئەستووری دوکەڵیان لە کەمپەکەوە بینیوە، دواتر زنجیرەیەک تەقینەوە کە لە گەڕەکەکانی نزیکەوە دەنگی داوەتەوە.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە ڕووداوەکە نەدراوە و زانیاری ورد لەسەر ڕادەی زیانەکان لەبەردەستدا نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا بەهۆی ناکۆکی لەسەر بودجەی بەرگری دەستی لەکارکێشایەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە بەشی ئاسایشی بەرگریی فەلەستین لە غەززە هەواڵی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدانی مەیدانی، ڕاستەوخۆ و ئاشکرا دژی ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی ڕاگەیاند کە تێوەگلانیان لە تیرۆرکردنی موجاهیدەکان و فەرماندەکانی بەرگری سەلمێندراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٩ کەس.