ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی هیچ شەهید نەگواسترایەوە نەخۆشخانە و ٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا بەهۆی ناکۆکی لەسەر بودجەی بەرگری دەستی لەکارکێشایەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە بەشی ئاسایشی بەرگریی فەلەستین لە غەززە هەواڵی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدانی مەیدانی، ڕاستەوخۆ و ئاشکرا دژی ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی ڕاگەیاند کە تێوەگلانیان لە تیرۆرکردنی موجاهیدەکان و فەرماندەکانی بەرگری سەلمێندراوە.
لە تەقینەوەیەکدا لە کەمپێکی سەربازی لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن، ١٢ سەرباز کوژران.