رووداوی هاتوچۆی توند لە هەنگاریا: ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ڕۆژئاوای هەنگاریا لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی ئێم ١ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەنگاریا، مینیپاسێک کە ٩ کەسی هەڵگرتبوو، خۆی کێشا بە بارهەڵگرێک کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی دیکە ڕاوەستابوو. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، پێشتر کەسێک لە هەمان ناوچەدا بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دروستکردنی ڕێگاوبان کەسێک گیانی لەدەستداوە، و قەرەباڵغی هاتوچۆی لە ئەنجامدا هەلومەرجی ڕووداوی دووەمی ڕەخساندووە.
پیتەر ماگیار، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا ڕایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی بیانین و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکانیان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن پۆلیسەوە بە میدیا ناوخۆییەکان دراوە، سەرجەم ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە پیاو بوون. ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو مینی پاسەی کە تووشی رووداوەکە بووە، تابلۆی مۆڵدۆڤی بووە، هەروەها ئەو بارهەڵگرەی کە لە ڕووداوی سەرەتاییدا بەشدار بووە، تابلۆی مۆڵدۆڤی بووە.
دەسەڵاتداران زانیاری وردیان سەبارەت بە ڕەگەزنامەی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە کە گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوبای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە هەنگاوی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە گواستنەوەی "هێڵی زەرد" بەرەو ڕۆژئاوا لە شاری غەززە، هاوڕێ لەگەڵ بۆردومان و ئاوارەکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە.
حوسێن ئیمیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ئەبو عوبەیدە کرد بۆ وڵاتانی گەرەنتیکار وەک تورکیا، قەتەر و میسر کرد و داوای کرد دەستبەجێ دەستبەرداری هەڵوێستی پاسیڤی خۆیان بن.