رووسیا: کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێرخانی وزە و گواستنەوە لە ئۆکرانیا کرانە ئامانج
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە خاکی رووسیا، دامەزراوەکانی عەمبارکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوەکانی ژێرخانی وزە و گواستنەوەی لە ئۆکرانیادا داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا نوێکارییەکانی دوایین پێشهاتەکانی "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت"ی سوپای رووسیا لە ئۆکرانیا و ناوچەی دۆنباس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لەخۆگرتبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەربازانی رووسیا لە کۆنستنتینیۆڤکا کە مۆڵگەی بەهێزی سوپای ئۆکرانیایە، بەردەوام بوون لە شەڕی شەقامەکان و دەستیان بەسەر پێگەی نوێدا گرت.
وەزارەتی بەرگری رووسیا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٦٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژران. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ١٦ زرێپۆشی شەڕکەری سەر بە سوپای ئۆکرانیا تێکشکێندراون.
بەپێی زانیارییەکان توخمە ئاسمانییە تاکتیکییەکان، فڕۆکەوانی بێ سەرنشین، یەکەکانی مووشەک و تۆپخانە، ١٤٢ شوێنی جیاوازیان کردۆتە ئامانج، لەوانە ناوچەی هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا، دامەزراوەکانی ژێرخانی گواستنەوە و وزە، هەروەها ئەو پێگانەی کە لەلایەن سەربازانی ئۆکرانیا و بەکرێگیراوانی بیانی داگیرکراون.
لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرت کرا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا ١٥ مووشەکی ڕێنماییکراو و ٥٤٠ فڕۆکەی بێ سەرنشینی بێلایەن کردووە کە لەلایەن ئۆکرانیاوە تەقێندرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو کاتێک نزیکترە لە ڕێککەوتنی ئاشتی و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پڕۆسەکە تەواو بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٣٠ کەس.
لە ویلایەتی ئاسامی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی هیندستان ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.