حەماس: هێرش بۆ سەر نەخۆشخانە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست و بەردەوامبوونی تاوانەکانە
حەماس ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی دەوروبەری نەخۆشخانەی "یەمەن ئەلسەعید" لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن هێزی ئاسمانیی سوپای تیرۆریستیی سەهیۆنییەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ٥ هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، بەردەوامبوونی تاوانەکانی داگیرکەرانە لە دژی گەلەکەمان و پێداگرییە لەسەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم تاوانە لە پاڵ تاوانە ڕۆژانە و بێوەستانەکانی دژی خەڵکی سڤیلی بێتاوان لە کەرتی غەززە، لەوانە بۆردومانکردنی ماڵ و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان و کوشتنی هاووڵاتییان، لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە نێوەندگیرەکان هێشتا بۆ گەیشتن بە میکانیزمێک بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکە هەوڵ دەدەن؛ ئەمەش نیشاندەری بێباکیی حکوومەتی تاوانکاری جەنگی، نەتانیاهۆیە، بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکان و خۆدزینەوە لەو پابەندبوونانەی کە پەیوەستن پێوەی.
حەماس لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا جارێکی دیکە لە نێوەندگیرەکان و وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕێککەوتنەکە داوای کرد تاوەکوو تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکەران لە دژی گەلی فەلەستین سەرکۆنە بکەن و بە دەستتێوەردانی خێرا و سەپاندنی گوشار بۆ سەر ئەم رژێمە، سەهیۆنییەکان ناچار بکەن بە ڕاگرتنی هێرشەکان و ڕێزگرتن لە پابەندبوونەکان و جێبەجێکردنی تەواوەتیی پێداویستییەکانی ڕێککەوتنەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. نرخی بەرمیلێک بەڕێژەی ٤.٤٢ لەسەد دابەزی و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت.
هێزەکانی داگیرکەر دوای تێکچوونی باری تەندروستی ١٥ ئەسیری غەززەیی ئازادیان کرد.
لە هێرشەکانی چەتەکانی جولەکە لە دەوروبەری ڕامەڵڵا و نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوا، ئۆتۆمبێلەکان سووتێنران و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوبران و هەوڵی ئاگرتێبەردانی مزگەوتێک درا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد. لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.