رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان: ٢ شەهید
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد. لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان. لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێکی مەدەنی ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، داگیرکەران لەهەمان ناوچە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک، چەند کەسێک بریندار بوون. هەروەها باس لەوە کرا کە هێزەکانی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە شوێنێک لە ناوچە گوندنشینەکانی نەباتیە تەقینەوەیەکیان ئەنجام داوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی چالاکییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.
جێگای سەرنجە کە هێرشەکان سەرەڕای بانگەشەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کە گوایە ئاگربەست لە بەرەکانی ناوچەیی لەخۆ گرتووە، بەردەوام بوون. لە کاتێکدا کە باس لەوە کرابوو کە لوبنانیش لەم ڕێککەوتنەکەدا بەشدارە، بەڵام دەوترێت رژێمی سەهیۆنی لێدوانی ڕەتکردنەوەی دانپێدانانی ئەو بڕگانەیان داوە.
بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی رژێمی داگیرکەر، نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، لە دیدارەکەی لەگەڵ دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیاندووە کە ئەوان پابەند نابن بە مەرجەکانی تایبەت بە لوبنان و ئامادەیی سەربازی لەسەر زەوی بەردەوام دەبێت.
لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بەردەوامن، هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێککەوتنەکانی ئاگربەستی پووچەڵ کردۆتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاکستان بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەرئەنجامی دیپلۆماسی بووە، لە سویسرا میوانداری ڕێوڕەسمی واژۆکردن دەکات.
دوابەدوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. نرخی بەرمیلێک بەڕێژەی ٤.٤٢ لەسەد دابەزی و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت.
هێزەکانی داگیرکەر دوای تێکچوونی باری تەندروستی ١٥ ئەسیری غەززەیی ئازادیان کرد.
لە هێرشەکانی چەتەکانی جولەکە لە دەوروبەری ڕامەڵڵا و نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوا، ئۆتۆمبێلەکان سووتێنران و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوبران و هەوڵی ئاگرتێبەردانی مزگەوتێک درا.