لە نێجیریا بەڵەمێک نوقبوو: ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای بەنوێی وڵاتی نێجیریا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ بەڵەمێکی کۆچبەران نوق بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
نوورا عومەر بەرپرسێکی ئاسایشی پارێزگاکە ڕاگەیاند، بەڵەمێکی نەفەرهەڵگر کە لە ناوچەی وەداتەوە بەرەو ناوچەی داودووداوادا دەچوو بەهۆی بارانی بەخوڕ لە ناو ڕووبارەکەدا نوقم بوو.
عومەر ڕاگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان و ٦یان منداڵ بوون.
عومەر باسی لەوە کرد، لە ناو بەڵەمەکادا ٤٠ کەس هەبوون و لە ناوچەکە چالاکییەکانی گەڕانەوە و ڕزگارکردن بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. نرخی بەرمیلێک بەڕێژەی ٤.٤٢ لەسەد دابەزی و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت.
هێزەکانی داگیرکەر دوای تێکچوونی باری تەندروستی ١٥ ئەسیری غەززەیی ئازادیان کرد.
لە هێرشەکانی چەتەکانی جولەکە لە دەوروبەری ڕامەڵڵا و نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوا، ئۆتۆمبێلەکان سووتێنران و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوبران و هەوڵی ئاگرتێبەردانی مزگەوتێک درا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد. لە ئەنجامی هێرش سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.