پاکستان لە سویسرا میوانداری مەراسیمی واژۆکردن دەکات
پاکستان بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەرئەنجامی دیپلۆماسی بووە، لە سویسرا میوانداری ڕێوڕەسمی واژۆکردن دەکات.
شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕاگەیاند، پاکستان ڕۆژی هەینی لە شاری جنێڤی پایتەختی سویسرا میوانداری مەراسیمی فەرمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.
شەریف لە ئەنجوومەنی خوارەوەی پەرلەمانی پاکستان قسەی کرد و وتی، "ئەو ڕێککەوتنەی کە کراوە زیاتر سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی بووە نەک ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی نێوان هەردوولا."
شەریف ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەی ئاشتی لە چەند خاڵێکدا وایکردووە کە لە ڕێڕەو دەرچووە، بەڵام هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی پرۆسەکە لەسەر ڕێڕەوی خۆی بمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکردایەتی پاکستان بە درێژایی پرۆسەکە چالاکانە بەشدار بووە و بەردەوامە لە داوای خۆگرتن و گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە.
شەریف پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی ئێران کرد بۆ خۆگرتن و حیکمەت و پابەندبوونیان بە ئاشتی لە قۆناغێکی سەختدا و پێشنیاری کرد کە ئەمریکاش هەمان هەوڵ بدات.
شەریف وتی کە ئەم پێشهاتە ڕەنگدانەوەی گرنگی گفتوگۆ و دەستپێشخەری دیپلۆماسی بەکۆمەڵە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئاڵۆزە نێودەوڵەتییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکە سەهیۆنییەکان و هەندێک لە حاخامەکان لە کاتژمێرەکانی زوودا هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودس. لە کاتی هەڵمەتەکەدا، ئەو گروپانەی کە ڕێوڕەسمی "ئایینی" ئەنجام دەدەن، بینران کە بەشداری خۆپیشاندانی ئیستفزازی دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٥٢ کەس.
دوابەدوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. نرخی بەرمیلێک بەڕێژەی ٤.٤٢ لەسەد دابەزی و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت.