بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەندەنوسیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو لە ناوچەی سولاوێسی ناوەڕاستی ئەندەنوسیا بۆ ٣ کەس بەرزبووەوە.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای سولاوێسی لە ناوەڕاستی ئەندەنوسیا بۆ ٣ کەس بەرزبووەوە و ١٧ کەس بە سەختی بریندار بوون.
دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕایگەیاند، ٩١ کەس بریندار بوون و ٦ هەزار و ٤١٢ کەسیش بەهۆی کارەساتەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. ناوچەی سیگی زۆرترین ناوچەی زیانلێکەوتوو بووە، لە زۆرێک لە گوندەکاندا زیانیان بەرکەوتووە.
بوومەلەرزە تەکتۆنیکییەکە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١١:٢٧ بە کاتی ناوخۆ ڕوویدا. ناوەندی بوومەلەرزەکە لەسەر زەوی بووە، نزیکەی ٤٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری پالو، لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر رووی دا. بوومەلەرزەکە تسونامی لێ نەکەوتەوە.
حکومەت کەلوپەلی فریاگوزاری وەک چادر و پاکێجی خۆراک و دۆشەک و بەتانی دابین دەکات، لە هەمان کاتدا تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە هەڵسەنگاندن و هەوڵەکانی فریاگوزاری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دانیشتووە سەهیۆنییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، حکوومەتی ئەمریکای بە بەرپرسی ئەو کوشتارانە زانی کە رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٧٣ کەس.