بەردەوامیی هێرشەکانی سەهیۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا
دانیشتووە سەهیۆنییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووە جوولەکەکان بە پاڵپشتیی سەربازانی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی ئەقساوە چوونە ناو ئەم شوێنە پیرۆزە و ڕێوڕەسمە تەلەموودییەکانی ناسراو بە "کڕنۆشە حەماسییەکان"یان لە بەردەم قوببەتوسەخرە ئەنجام دا.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە دانیشتووە توندڕەوە سەهیۆنییەکان هەمیشە دەستدرێژی دەکەنە سەر یەکەمین قیبلەگای موسڵمانان و لەوێدا ڕێوڕەسمی سەما و گۆرانی بەڕێوە دەبەن.
جێی ئاماژەیە کە سەربازانی سوپای رژێمی داگیرکەری قودس لە ڕێگەی دروستکردنی خاڵی پشکنین و دوورخستنەوەی فەلەستینییەکانەوە، بەردەوامن لە سەپاندنی کۆتوبەندەکانیان بەسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی و سەرکوتکردنیان لە کاتی چوونە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسادا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، حکوومەتی ئەمریکای بە بەرپرسی ئەو کوشتارانە زانی کە رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو لە ناوچەی سولاوێسی ناوەڕاستی ئەندەنوسیا بۆ ٣ کەس بەرزبووەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٧٣ کەس.