ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرن
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڵگیراوە.
سێنتکۆم بەیاننامەیەکی سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی ئێران بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا بە ئاڕاستەی سەرۆک گەمارۆی سەر هەموو هاتوچۆی دەریایی هاتنە ژوورەوە و دەرچوونیان لە بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران هەڵگرت".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئێران بە تەواوی پابەندی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران، رژێمی سەهیۆنی لە شەوێکدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نەباتیە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باشووری لوبنان دەستپێکرد. لەو هێرشانەدا لانیکەم ٨ کەس کوژراون و کۆی گشتی کوژراوان گەیشتە ١٦ کەس.
حزب الله-ی لوبنان وردەکاریی نوێی لەسەر تێکهەڵچوونەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی کفڕتبنیت لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بۆردومانی فڕۆکە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی لە گەڕەکی ئەلریمال لە ڕۆژئاوای غەززە، ٣ کەس کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.