ڕاگەیەندراوی حزب الله سەبارەت بە تێکهەڵچوون و ئۆپەراسیۆن دژی داگیرکەران لە کفڕتبنیت
حزب الله-ی لوبنان وردەکاریی نوێی لەسەر تێکهەڵچوونەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی کفڕتبنیت لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی حزب الله-ی لوبنان هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە چوار ڕۆژ لەمەوپێشەوە تا ئێستا چەندین هەوڵیان بۆ پێشڕەوی بەرەو گوندی کفڕتبنیت و ناوچەی عەلی تاهیر داوە.
حزب الله ڕایگەیاند کە سەرجەم ئەم هەوڵانە شکستیان هێناوە و موجاهیدەکان بە بەئامانجگرتنی جووڵە و کۆبوونەوە سەربازییەکانی دوژمن بە بەکارهێنانی مووشەک، درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی، ڕێگرییان لە پێشڕەوییان کردووە.
حزب الله جەختی لەوە کرد کە ئەم تێکهەڵچوونانە زیانی قورسیان بە دوژمن گەیاندووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەران و سەربازانی دوژمن کوژراون یان بریندار بوون. هەروەها، چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکێنراوە.
دەستنیشان کرا، سوپای داگیرکەر کە ڕووبەڕووی ئەم زیانە قورسانە بووەتەوە، ناچار بە پاشەکشە بووە و بۆ داپۆشینی ئەم پاشەکشەیە، کەڵکی لە هێلیکۆپتەرەکانی خۆی لەژێر پەردەی دووکەڵی چڕدا وەرگرتووە.
بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکان، گرووپێکی پیادەی هێزەکانی دوژمن کە دەیانویست دزە بکەن و لە دەوروبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندی کفڕتبنیت جێگیر ببن، لەلایەن تێکۆشەرانی خۆڕاگرییەوە دەستنیشان کراون و کراونەتە ئامانج.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپە، کەڵک لە پۆلێک درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە جۆری "ئەبابیل" وەرگیراوە کە بووەتە هۆی پێکانی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دوژمن و کوژران و برینداربوونی سەرجەم چەکدارەکانیان.
هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە موجاهیدان ئۆپەراسیۆنەکەی خۆیان بە مووشەکباران و تۆپبارانکردنی ناوچەی ئامانجدار تەواو کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی هەواڵی ئەلعەهد، سەر بە حزب الله، شەوی ڕابردووش هەواڵی تێکهەڵچوونی سەختی لە هەمان ناوچەدا ڕاگەیاندبوو و ڕایگەیاند کە موجاهیدان سەرەتا لەگەڵ دزەپێکەرانی دوژمن تێکهەڵچوون و دواتر بە بەکارهێنانی مینی زەمینی و چەکی مامناوەند، هێزەکانیان لە کەمینێکدا تێکشکاندووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لە درێژەی گرژییە سنوورییەکان دوای پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خاکی لوبنان ئەنجام دراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران، رژێمی سەهیۆنی لە شەوێکدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نەباتیە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باشووری لوبنان دەستپێکرد. لەو هێرشانەدا لانیکەم ٨ کەس کوژراون و کۆی گشتی کوژراوان گەیشتە ١٦ کەس.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بۆردومانی فڕۆکە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی لە گەڕەکی ئەلریمال لە ڕۆژئاوای غەززە، ٣ کەس کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڵگیراوە.