چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر ماڵی فەلەستینییەکان
شارۆچکەی بورین لە باشووری شاری نابلوس شوێنی هێرشێکی نوێی چەتەکانی جولەکەکان بوو. چەتەکان لە هێرشێکی گازی فرمێسکڕێژدا ماڵێکیان کردە ئامانج و ٢ ئۆتۆمبێلیان تێکشکاند و پیاوێکی فەلەستینی و منداڵەکانیشیان بریندار کرد.
چەتەکانی جوولەکەی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ماڵە فەلەستینییەکان لە شارۆچکەی بورین لە باشووری نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی گوندی بورین، ئیبراهیم عمران، چەتەکانی جولەکە لە شارۆچکەی یتزهەر شەوانە ماڵی هیشام زێبینیان کردۆتە ئامانج. هێرشبەرەکان ٢ ئۆتۆمبێلیان لەناو حەوشەکەدا تێکشکاندووە و زیانی ماددیشیان گەیاندووە.
چەتەکانی جولەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان. هاوڵاتی فەڵەستینی ئەیمەن عەتاڵا سوفان و منداڵەکانی لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵەکەیان لەلایەن چەتەکانی جولەکەوە بە سپرای بیبەر هێرشیان کرایە سەر.
باوکەکە و منداڵەکانی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوون، بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی ئیبن سینا.
لەم دواییانەدا هێرشی چەتەکانی جوولەکەی سەهیۆنی بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا زیادی کردووە و بورینیش لەو شوێنە نیشتەجێبوونانەدایە کە زۆرجار هێرش و هەڵکوتانە سەریان بۆ دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٤٠٢ کەس.
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کە لە ١٥ی ئایاردا پەتای ئیبۆلا ڕاگەیەندرا، ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٠٩٤ کەس، هاوکات ژمارەی مردووان ٢٧٧ کەسە.