سوپای پاسدارانی ئێران: هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز پێویستە
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی ئێران لە ڕێگەی کەناڵی ١٦ بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز ئیجبارییە و ئەو کەشتیانەی پێشێلی ئەو ڕێسایانە دەکەن سزا دەدرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوای ڕاگەیاندنی ڕێڕەوی نوێ بۆ ئەو کەشتیانەی کە بە بێ پێوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، "لەم دواییانەدا بەشێک لە بەرپرسان ڕێڕەوێکی نوێیان بۆ تێپەڕاندنی کەشتیەکان بە گەرووی هورمز ڕاگەیاندووە بەبێ ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم ڕێگایە جێگای قبوڵ نییە و بە تەواوی مەترسیدارە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هێشتا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی و بێپێشینەیە کە لە دەرەنجامی بەردەوامیی شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی، کوشتاری ڕێکخراو، گەمارۆ و وێرانکاریی بەربڵاو، ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە ئێران کاڵای ئەمریکی دەکڕێت لە بەرامبەر ئازادکردنی سەروەت و سامانە بەستووەکانیدا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" لە ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران.
لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ڤەنزوێلادا لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون.