ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گەیشتە ١٦٤ کەس.
لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ڤەنزوێلادا لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون.
دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، دوای دوو بوومەلەرزەی بەهێز کە ڤەنزوێلایان هەژاند، لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری بەرەو زۆرترین ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەڕۆن بۆ هەوڵدان و ڕزگارکردنی ئەوانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
ئەو بوومەلەرزەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ پلە لە بەهێزترین بوومەلەرزەییەکان بوون کە لە سەدەی ڕابردوودا ڤەنزوێلایان گرتەوە و لە سەرتاسەری ناوچەکە هەستیان پێکرا. فڕۆکەخانەی سەرەکی وڵاتەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت و داخرا، باڵەخانەکانیش لەو ناوچانە چۆڵکران کە لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلاوە درێژدەبنەوە تا دەگاتە ئەمازۆنی بەڕازیل کە نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.
ئیمی پۆپ، سەرۆکی دەزگای کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەستبەجێ دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی هەزاران کەس کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
پۆپ وتی "هەواڵی دڵتەزێن لە ڤەنزوێلاوە هاتووە؛ ٢ بوومەلەرزەی بەهێز بە یەک لە دوای یەک ڕوویانداوە. زیانی گیانی هەیە، ژمارەیەکی زۆر بریندارن و کۆمەڵگاکان کاریگەرییان لەسەر بووە. پشتیوانی خێرای نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ وەڵامدانەوەکە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هێشتا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی و بێپێشینەیە کە لە دەرەنجامی بەردەوامیی شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی، کوشتاری ڕێکخراو، گەمارۆ و وێرانکاریی بەربڵاو، ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە ئێران کاڵای ئەمریکی دەکڕێت لە بەرامبەر ئازادکردنی سەروەت و سامانە بەستووەکانیدا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" لە ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران.