حەماس: داگیرکەران شەڕی کۆمەڵکوژی لە غەززە بە گەمارۆ، برسیکردن و کوشتار درێژە پێدەدەن
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هێشتا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی و بێپێشینەیە کە لە دەرەنجامی بەردەوامیی شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی، کوشتاری ڕێکخراو، گەمارۆ و وێرانکاریی بەربڵاو، ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە.
حەماس جەختی کردەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززەدا دەگوزەرێت، لە پەرەسەندنی برسێتی و هەژارییەوە بگرە تاوەکوو داڕمانی کەرتی تەندروستی، وێرانکردنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، تێکچوونی ڕەوشی ژینگە و بژێوی، وەستانی پرۆسەی پەروەردە و زیادبوونی نەهامەتیی منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان، دەریدەخات کە داگیرکەران هێشتاش برسیکردن، بێبەشکردن و وێرانکاریی ئامانجدار وەک ئامرازێک بۆ درێژەدان بە دەستدرێژی بۆ سەر زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی بەکار دەهێنن.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە سەرەڕای هەوڵی دامەزراوە مرۆیی و فریاگوزارییەکان، قەبارەی ئەو یارمەتییانەی دەچنە ناو کەرتی غەززەوە هێشتا سنووردارن و کەمترن لە کەمترین پێداویستییە ڕاستەقینەکانی خەڵک؛ ئەویش لە بارودۆخێکدا کە رژێمی سەهیۆنی کۆتوبەند دەخاتە بەردەم چوونەژوورەوە و دابەشکردنی یارمەتییەکان و هەموو پێکهاتەکانی ژیان دەکاتە ئامانج.
حەماس جەختی کردەوە چوونەژوورەوەی سنوورداری یارمەتییەکان هەرگیز جێگرەوەی ڕاگرتنی دەستدرێژی و هەڵگرتنی تەواوەتیی گەمارۆ نییە، چونکە ڕەگ و ڕیشەی سەرەکیی کارەساتەکە، داگیرکاری و سیاسەتە تاوانکارییەکانیەتی، نەک لاوازیی چالاکییە فریاگوزاری و مرۆییەکان.
حەماس، رژێمی سەهیۆنی و حکوومەتی ئەمریکای بە بەرپرسی تەواوەتیی توندتربوونی ئەم کارەساتە مرۆییە زانی و هەر جۆرە هەوڵێکی بۆ تێکدانی پرۆسەی فریاگوزاری، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردن بە بەرنامەکانی داگیرکەران سەرکۆنە کرد.
حەماس داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بەرپرسیارێتییە یاسایی و مرۆییەکانیان لە ئەستۆ بگرن و بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی کۆمەڵکوژی، هەڵگرتنی تەواوەتیی گەمارۆ، کردنەوەی سەرجەم دەروازەکان، مسۆگەرکردنی چوونەژوورەوەی ئازاد و ئارامی یارمەتییە مرۆییەکان و دەستپێکردنی دەستبەجێی ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەنگاو بنێن.
ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە ڕزگارکردنی کەرتی غەززە تەنیا بە هەڵوێست و دەرکردنی ڕاگەیەندراو مسۆگەر نابێت، بەڵکوو پێویستی بە هەنگاوە کردەییەکانە بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و گەمارۆدان و ڕەخساندنی بواری ژیانێکی ئازادانە و بە کەرامەت بۆ گەلی فەلەستین لە خاکی خۆیدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە ئێران کاڵای ئەمریکی دەکڕێت لە بەرامبەر ئازادکردنی سەروەت و سامانە بەستووەکانیدا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" لە ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران.
لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ڤەنزوێلادا لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون.