رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر لوبنان
هەرچەندە دانوستانەکانی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر بە نێوەندگیری ئەمریکا درێژخایەن بوو، بەڵام رژێمی سەهیۆنی هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکرد.
رژێمی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی بۆ پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە باشووری لوبنان زیاد کردووە.
سوپای داگیرکەر ئیدیعای کرد کە لە هێرشەکانی دەوروبەری شاری زوتاری ڕۆژهەڵات و گردەکانی عەلی ئەلتاهیر ٦ کەس کوژراون و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانە ئەندامی حزب الله بوون. بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان نەخستەڕوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ئیدیعایانە.
حزب الله لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، خەڵکی سڤیل لە دەوروبەری زوتاری ڕۆژهەڵات کراونەتە ئامانج و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هێرشەکە "پێشێلکارییەکی ڕوون"ی ڕێککەوتنی ئاگربەست بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسداران و ئیدارەی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس هۆشدارییان دا کە تێپەڕین بە گەرووی هورمز تەنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەی کە لە لایەن تارانەوە پەسەند کراون، دەکرێت.
کەشتییەکی بە ئاڵای سینگاپوور، دوای ڕووداوێک لە گەرووی هورمز، زیانێکی کەمی پێگەشت.
لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەیەکی بەجێماوەی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا.
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان، ڕایگەیاند کە بەرخۆدان پرۆژەی رژێمی داگیرکەر – ئەمریکیی تێکشکاندووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.