ڕێبەری انصارالله: لە هەر ساتێکدا بێت دوژمنی سەهیۆنی لە سۆماڵیالاند دەکەینە ئامانج
عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحووسی، ڕێبەری انصارالله-ی یەمەن لە میانی گوتارەکەیدا بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، وێڕای پیرۆزباییکردن لە ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی "گەورە" بەسەر دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامیدا، وتی، "یەمەن لەگەڵ براکانیدا لە هەر قۆناغ و سەردەمێکدا لە هەماهەنگیی بەردەوامدایە و ساتێک لە جێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆی لە هەر گرژی و هێرشێکی نوێ و لە هەر گۆڕەپانێکدا، دوودڵی ناکات."
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحووسی، ڕێبەری انصارالله-ی یەمەن لە میانی گوتارەکەیدا بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە وتی، "ئێمە بەوردی، پێشهاتەکانی ناو سۆماڵیالاند و هەروەها هەنگاو و جموجووڵەکانی دوژمنی ئیسرائیلی بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر کەنداوی عەدەن و بابولمەندەبدا دەخەینە ژێر چاودێرییەوە و چاودێرییان دەکەین."
ناوبراو وتی، "ئێمە لە هەر کاتێکدا بێت هەنگاو دەنێین بۆ کردنە ئامانجی هەر جۆرە جێگیربوونێکی دوژمنی ئیسرائیلی لە سۆماڵیالاند."
ڕێبەری انصارالله-ی یەمەن وتی، "ئێمە داوا لە وڵاتانی سەر دەریای سوور دەکەین هەڵوێستێکی هاوبەش لە بەرامبەر چالاکییەکانی دوژمنی ئیسرائیلی بگرنەبەر و لەم پرسەشدا هەرگیز دەستەوەستان نابین."
ئەم هەڕەشە ڕاشکاوانەیەی ڕێبەری انصارالله-ی یەمەن کە لە ماوەی شەڕی دژی غەززە و ئێران و لوبناندا، هەڵوێستێکی ڕاشکاوانەی دژی رژێمی سەهیۆنی هەبووە و چەندین ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووشی دژی تەلئەبیب ئەنجام داوە، دوای ئەوە دێت کە وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و وەزیری جەنگی تەلئەبیب، بەڕاشکاوی باسیان لە پێویستیی تیرۆرکردنی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسداران و ئیدارەی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس هۆشدارییان دا کە تێپەڕین بە گەرووی هورمز تەنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەی کە لە لایەن تارانەوە پەسەند کراون، دەکرێت.
کەشتییەکی بە ئاڵای سینگاپوور، دوای ڕووداوێک لە گەرووی هورمز، زیانێکی کەمی پێگەشت.
لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەیەکی بەجێماوەی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا.
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان، ڕایگەیاند کە بەرخۆدان پرۆژەی رژێمی داگیرکەر – ئەمریکیی تێکشکاندووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.