پەرلەمانتاری هودا پار دینچ: بێدەنگی لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان، هاوبەشبوونە لە تاوانەکەدا
فاروق دینچ، پەرلەمانتاری مێرسین، لە وتارەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرنجی بۆ هەزارەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕاکێشا و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگ بوون لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان بە واتای هاوبەشی لەو تاوانە دێت.
فاروق دینچ، پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین، لە پەرلەمانی تورکیا لە وتارێکیدا سەرنجی بۆ دڕندەیی سەهیۆنییەکان ڕاکێشا کە ساڵانێکە لە غەززە بەردەوامە و چووەتە ١٠٠٠هەمین ڕۆژی خۆیەوە. دینچ لە ڕەخنەگرتن لە بێدەنگی و دووڕوویی سیستەمی جیهانی ڕایگەیاند کە ئەوەی ڕوودەدات لاپەڕەیەکی شەرمە بۆ مرۆڤایەتی.
"ئەم جینۆسایدە ڕووی ڕاستەقینەی سیستەمی جیهانیی ئاشکرا کردووە"
دینچ جەختی لەوە کرد کە ئەوەی لە غەززە روویدەدات تەنها داگیرکردنی خاکێک نییە و هەروەها نیشانەی ڕوخانی ویجدانی مرۆڤایەتییە و وتی، "١٠٠٠ ڕۆژ بەسەر ئەو دڕندەییەی لە غەززە تێپەڕیوە. هەزار ڕۆژە هاواری منداڵانی بێتاوان لە ئاسمانەکاندا دەنگی داوەتەوە و کەرامەتی مرۆڤ لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە. ئەمڕۆ ئێمە نەک هەر شاهیدی داگیرکردنی پارچە زەوییەک، بەڵکو داڕمانی ویژدانی مرۆڤایەتیشین. ئەم جینۆسایدە ڕووی ڕاستەقینەی سیستەمی جیهانیی ئاشکرا کردووە و بووەتە شەرمەزاری سەردەمێک کە دادپەروەری بێدەنگ کراوە."
"بێدەنگی لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان، هاوبەشبوونە لە تاوانەکەدا"
دینچ لە بەردەوامی هۆشداری بەو کەسانە دایەوە کە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ دەنگن و وتی، "لەبیرتان بێت ئەگەر ستەمکار ستەمکاری خۆی هەبێت، ستەملێکراو خودای هەیە. بێدەنگی لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان، هاوبەشبوونە لە تاوانەکەدا."
دینچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە قسەکانی عەلی عیزەتبەگۆڤیچ کرد کە وتبووی "جینۆسایدەکەی لەبیرکراو دووبارە دەبێت" و جەختی لەوە کرد کە دەبێت ڕێگە نەدرێت ئەو وەحشیەتە لەبیر بکرێت.
دینچ جەختی لەوە کرد هیچ کات لە بەرامبەر ئەو جینۆسایدە بێ دەنگ نابن و وتی، "لە ڕۆژی ١٠٠٠ی جینۆسایددا لەگەڵ لقی پارێزگا و قەزا و ژنان و لاوان و گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. ئێمە بەردەوام دەبین لە ئیدانەکردنی ئەم دڕندەییە بە بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و ڕێپێوان. بە دڵنیاییەوە ستەم کۆتایی دێت و سەهیۆنییەکان یەک بە یەک لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا لە شەوێکدا هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. باس لەوەش کراوە کە لەو هێرشەدا ٣٠ کەس کوژراون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، لهلايهن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه، پێشوازیی لێکرا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.