ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٦ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوام بوون لە ڕێگری کردن لە خوێندنەوەی بانگی پیرۆز لە مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری ئەلخەلیل بۆ ١٤هەمین ڕۆژ. هەروەها سنووردارکردنی چوونە ناو مزگەوتەکە و فشارە ئیدارییەکانیش بەردەوامن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر شاری سومی، ٤ کەس کوژراون و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە مەراسیمی پرسەی فەرمی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بوو، بەشدارییان کرد.