زێلێنسکی: لە هێرشکردنە سەر سومی ٤ کەس کوژران و ٢٧ کەسیش بریندار بوون
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر شاری سومی، ٤ کەس کوژراون و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند کە سوپای رووسیا لە شەوێکدا ناوەندی شاری سومی بۆردومان کردووە.
زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە ژێرخانی مەدەنیی کردووەتە ئامانج و بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان منداڵێک لەنێو کوژراوەکاندا بووە و لە کۆی ٢٧ بریندارەکەش ٦یان منداڵ بوون.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە و ڕەنگە خەڵک لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوام بوون لە ڕێگری کردن لە خوێندنەوەی بانگی پیرۆز لە مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری ئەلخەلیل بۆ ١٤هەمین ڕۆژ. هەروەها سنووردارکردنی چوونە ناو مزگەوتەکە و فشارە ئیدارییەکانیش بەردەوامن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە مەراسیمی پرسەی فەرمی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بوو، بەشدارییان کرد.