شەپۆلی گەرما لە ئەمریکا: ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو گەرمایە زۆرەی کە نزیکەی هەفتەیەکە لە ئەمریکا بڵاوبووەتەوە، گەیشتە ٢٥ کەس.
زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ویلایەتی نیوجرسی بووە، کە ٢٢ کەس بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە گەرما گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەویش ٢ کەس لە میسیسیپی و کەسێک لە ویلایەتی ئیلینۆیس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها کاریگەرییە تەندروستییەکانی کەشوهەوای گەرم لە نیویۆرک هەستیان پێکرا. زیاتر لە ٣٧٨ کەس لەو شارەدا بەهۆی نەخۆشیی پەیوەست بە گەرماوە داوای چارەسەریان لە ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان کردووە.
دەزگای کەشناسیی نیشتمانی هۆشداریی گەرمای بۆ ویلایەتی ڕۆژهەڵاتی بڵاوکردەوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە نێوان ٣٧.٧ بۆ ٤٠.٥ پلەی سەدیدا بن لە واشنتۆن دی سی و هەروەها شارەکانی وەک فیلادلفیا، بالتیمۆر، ڕالی، چارلستن و جاکسۆنڤیل.
لەلایەکی دیکەوە ڕاپۆرت کرا کە سەدان هەزار ماڵ و شوێنی بازرگانی بەهۆی پچڕانی کارەباوە لە زۆرێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بەهۆی سەختی کەشوهەوا زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەرداوی، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، پێشوازیی لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاریی حکوومی لە غەززە کرد و بە "هەنگاوێکی نیشتمانی" لە ڕێڕەوی ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە لیژنەی نیشتمانی لە قەڵەم دا.
لە شاری مومبای پایتەختی هیندستان بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە یەکێک لە زیندانێکی سریلانکا شەڕ و پێکدادانێک روویدا و بەهۆیەوە نۆزدە کەس کوژران و نزیکەی ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٧١ کەس.