ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە دووانەکەی ڤەنزوێلا گەیشتە ٢ هەزار و ٣٤٢ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گەشتە ٢ هەزار و ٣٤٢ کەس.
بەگوێرەی داتا نوێکراوەکان کە ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی ڕاگەیاندنی ڤەنزوێلا بڵاویکردۆتەوە، ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە گەیشتووەتە ١٧ هەزار و ٣٤٥ کەس.
دوابەدوای زیادبوونی زیانی گیان و ماڵوێرانی لە وڵاتدا، ڕەخنەکانیش لە بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی حکومەت لە پەرەسەندندایە. ڕای گشتی بەردەوامە لە دەربڕینی ئەوەی کە وەڵامدانەوەی دوای بوومەلەرزە دواکەوت و ناتەواو بوو.
دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا لە مەراسیمێکدا بۆ یادی ٢١٥ ساڵەی سەربەخۆیی ڤەنزوێلا، بەرگری لە کردەوەکانی حکومەتی دوای بوومەلەرزەکە کرد.
ڕۆدریگێز ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ دوای بوومەلەرزەکان هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی ناوچەکە کران و پێکهێنانی یەکەیەکی سەربازی نوێی ڕاگەیاند بۆ زیادکردنی توانای کارەسات و بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە یەکێک لە زیندانێکی سریلانکا شەڕ و پێکدادانێک روویدا و بەهۆیەوە نۆزدە کەس کوژران و نزیکەی ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٧١ کەس.
تارانی پایتەختی ئێران بەمەبەستی ماڵئاوایی لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران میوانداری سەدان هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری وڵات دەکات. شەقامەکان پڕ بوون لە خەڵک لە شوێنێکدا کە بە یەکێک لە گەورەترین مەراسیمەکانی پرسە لە جیهاندا وەسف دەکرێت.