حەماس: دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاری هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ چوونەناوەوەی لیژنەی تەکنۆکراتەکان بۆ غەززە
مەحموود مەرداوی، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، پێشوازیی لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاریی حکوومی لە غەززە کرد و بە "هەنگاوێکی نیشتمانی" لە ڕێڕەوی ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە لیژنەی نیشتمانی لە قەڵەم دا.
مەرداوی جەختی کردەوە کە هەموو هێز و گرووپە فەلەستینییەکان دەبێت پشتیوانی لە ڕەوتی دەستپێکردنی چالاکیی لیژنەی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی غەززە بکەن.
حازم قاسم، وتەبێژی حەماسیش لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە ئەمڕۆ هەنگاوێکی ئەرێنیی تازەی بۆ بڕینی بیانووەکان لە رژێمی سەهیۆنی ناوە.
ناوبراو زیادی کرد ئەوەی ئەنجام درا، هەنگاوێکە لە پێناو ئامادەکاریی زیاتری کەشەکە بۆ چوونەناوەوەی لیژنەی تەکنۆکراتەکان بۆ غەززە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی نێوەندگیرەکاندایە.
قاسم جەختی کردەوە کە بەرپرسیارێتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە ئەستۆی وڵاتانی دەستەبەرکار و حکوومەتی ئەمریکایە و حەماس ئەوەی لە ئەستۆی بووە، ئەنجامی داوە. ئەو وتی ئێستا نێوەندگیرەکان دەبێت فشار بخەنە سەر هەموو لایەنەکان بۆ چوونەناوەوەی لیژنەی نیشتمانی بۆ کەرتی غەززە.
وتەبێژی حەماس زیادی کرد کە رژێمی سەهیۆنی بە فێڵبازی و هێنانەئارای تۆمەت دژی حەماس هەوڵ دەدات لە وێنەی ڕاستەقینەی خۆی وەک لایەنی پێشێلکاری ڕێککەوتنەکە هەڵبێت، لە کاتێکدا کە ئەم بزووتنەوەیە هەموو پابەندبوونە پێویستەکانی جێبەجێ کردووە و درێژەپێدانی ڕێڕەوەکە لە ئەستۆی وڵاتانی دەستەبەرکار و داگیرکەراندایە.
حازم قاسم لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبی هەروەها جەختی کردەوە کە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە حکوومییەکان لە غەززە زەمینەیەک بۆ چەسپاندنی ئاگربەست دەڕەخسێنێت و تا کاتی چوونەناوەوەی لیژنەی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی غەززە، هیچ بۆشاییەکی دامەزراوەیی و کارگێڕی لەم کەرتەدا دروست نابێت.
ئەو لە ئەنجومەنی ئاشتی ویست هەنگاوی کرداری بۆ ئاسانکاریی چوونەناوەوەی لیژنەی نیشتمانی بۆ غەززە و دەستپێکردنی چالاکییەکەی بنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە ١٧هەمین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا کە لە ١٥ی ئایار ڕاگەیەندرا، بۆ هەزار و ٥٦١ کەس بەرزبووەتەوە و ٥٠٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە شاری مومبای پایتەختی هیندستان بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە یەکێک لە زیندانێکی سریلانکا شەڕ و پێکدادانێک روویدا و بەهۆیەوە نۆزدە کەس کوژران و نزیکەی ٥٠ کەسیش بریندار بوون.