لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر غەززە ٢ فەلەستینی شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی ٢ فەلەستینی شەهید بوون و لانیکەم ١٠ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی کە لە سەرچاوەکانی خۆجێ بەدەستهاتووە، فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بە درۆن هێرشیان کردە سەر خێمەکانی ئاوارەکانی فەلەستینی لە بەندەری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا عیمران یونس ئەبو جەراد تەمەن ٤٦ ساڵە شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی مەواسی محەمەد عیماد ئەبو توئەیمە تەمەن ٣٠ ساڵە شەهید بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی بریندار بوون کە ٤یان منداڵ بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر دەوروبەری مزگەوتی موعاویە لە شاری رەفەح ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو دەستپێکردووە و زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
سەرەڕای بەردەوامیی ئاگربەست و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، رژێمی سەهیۆنی درێژەی بە هێرشەکانی بۆ سەر پارێزگای نەباتیە لە باشووری لوبنان دا.
هێزەکانی داگیرکەر لە کەنارئاوەکانی ناوەڕاستی کەناری غەززە ٧ ماسیگری فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ناوەندی داتا فەلەستینییەکانی "مەعتی" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ئاماری پێشێلکردنی مافەکانی فەلەستینییەکان لە شاری قودسی داگیرکراو لە ماوەی هەزار ڕۆژی شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.