شاندی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل ئەلحەیە گەیشتە قاهیرە
تاهیر نونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس، ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردایەتیی ئەم بزووتنەوەیە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە لە غەززە، گەیشتووەتە میسر.
تاهیر نونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "ئەم سەردانە بە ئامانجی تەواوکردنی دانوستانەکان و دیدار لەگەڵ نێوەندگیرەکان بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەم ئەنجام دەدرێت."
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە حەماس لەسەر پێویستیی زیادکردنی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە، تەواوکردنی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە و خێراکردنی چوونە ناوەوەی لێژنەی نیشتمانیی ڕێککەوتوولەسەر بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێداگری دەکات؛ بەتایبەتی دوای ئەوەی لێژنەی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە ٢ ڕۆژ لەمەوبەر دەستی لەکار کێشایەوە.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس وتیشی کە ئامادەکارییە نیشتمانی و حکومییەکان لە غەززە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە و ئاسانکاری بۆ ئەرکی ڕادەستکردن و وەرگرتن تەواو بووە.
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی شاندی دانوستانکاری ئەم بزووتنەوەیە بۆ قاهیرە، کەمتر لە ٢ ڕۆژ دوای خولی پێشووی دانوستانەکان ئەنجام درا کە هەفتەی ڕابردوو چەند ڕۆژێکی خایاند و نیشاندەری چڕبوونەوەی ڕاوێژەکانە لە خولی نوێی گفتوگۆکاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەئامانجگرتنی کەشتیەکان، هێرشەکانی ئەمریکا زۆر توندتر دەبن.
پاشماوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمپانیای K2 Airways Boeing 737 کە لە کەناراوەکانی پاکستان لە ڕادار ون بوو، لە بنی دەریادا دۆزرایەوە. هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ٥ ئەندامی تیمەکە.
رژێمی سەهیۆنی دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ١٥ بەندکراوی فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کرد.