ترامپ: دەکرێت هێرشەکان زیاتر چڕتر ببنەوە
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەئامانجگرتنی کەشتیەکان، هێرشەکانی ئەمریکا زۆر توندتر دەبن.
ترامپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات پەیوەندی بە هێرشەکانی ئەمریکاوە هەیە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ترامپ لە بەیاننامەکەیدا وتی، "ئەم هێرشە تۆڵەسەندنەوەیە لە بۆردومانی کەشتیەکانی دوێنێی ئێران، ئەگەر دووبارە بێتەوە، زۆر توندتر دەبێت."
دوێنێ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی نوێی دەستپێکردووە لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی کە ئێران کەشتییە بازرگانییەکانی کردووەتە ئامانج.
سێنتکۆم بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە چوارچێوەی هێرشەکاندا نزیکەی ٩٠ ئامانجی سەربازی ئێران کراوەتە ئامانج.
کازم غەریبئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن بێ سزا نابن و تاران وەڵامی پێویست دەداتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣ هەزار و ٨١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٦١٥ کەس.
پاشماوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمپانیای K2 Airways Boeing 737 کە لە کەناراوەکانی پاکستان لە ڕادار ون بوو، لە بنی دەریادا دۆزرایەوە. هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ٥ ئەندامی تیمەکە.