ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گەشتە ٣ هەزار و ٨١١ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣ هەزار و ٨١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
بە پێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی وڵات، بەهۆی بوومەلەرزەکە نزیکەی ١٨ هەزار کەس بێ ماڵ و خانوو ماون.
خۆرخی ڕۆدریگێز سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمان وڵات ڕاگەیاند، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا تاوەکو ئێستا ٣ هەزار و ٨١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەسیش بریندار بوونەتە. هەروەها ٦ هەزار و ٤٦٢ کەسیش بە زیندوویی ڕزگار کراون.
ناوبراو پێشتر دەستنیشانی کردبوو، ٢٥ هەزار و ٩٧٠ کەس بۆ چارەسەری گواسترانەوە نەخۆشخانە و هاوکاری بە سەر ٨٦ هەزار و ٧٩٤ خانەوادە دابەش کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕاگەیاند، بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن بە مووشەکی بالیستیکی کرانە ئامانج.
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ کە گەشتێکی مەشقی لە یۆنان ئەنجام دەدا، لە کاتی نیشتینەوەی بەپەلە ئاگری گرت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٦١٥ کەس.