لە چین بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو کارگەیەکی پێڵاو لانیکەم ٢٨ کەس مردن
لە شاری جینجیانگی پارێزگای فوجیانی وڵاتی چین بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لەناو کارگەیەکی دروستکردنی پێڵاو لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەنداروی میدیاکانی وڵات، ئاگرەکە لە ماوەیەکی کورتدا لە تەواوی کارگەکەدا بڵاو بووە و ژمارەیەکی زۆر کەس لە ناو کارگەکەدا گیریان خواردووە.
شی جینگپینگ سەرۆکی چین فەرمانی کرد کە چالاکییەکانی ڕزگارکردن و کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە چڕتر بکرێن.
دوای رووداوەکە ٣٥ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و فڕیاگوزار و زیاتر لە ١٨٠ کارمەدن ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رووداوەکە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕاگەیاند، بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن بە مووشەکی بالیستیکی کرانە ئامانج.
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ کە گەشتێکی مەشقی لە یۆنان ئەنجام دەدا، لە کاتی نیشتینەوەی بەپەلە ئاگری گرت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣ هەزار و ٨١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.