دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینییان ئەنجام دا
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکانی سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ دەیان هەزار فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا و گۆڕەپانەکانیدا ئەنجام دا.
سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری قودس و بەشە کۆنەکەی ئەم شارە بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی بەرەو مزگەوتی ئەقسا بەڕێکەوتن، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ڕێگاکانی گەیشتن بە مزگەوتەکە، بەوردی ناسنامەی نوێژخوێنانیان پشکنی و کۆتوبەندی بەربڵاویان سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ناوخۆیییەکان، سەربازانی سەهیۆنی ڕێگرییان لە چوونەژوورەوەی دەیان گەنجی فەلەستینی بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا کرد و دوای پشکنین و توندگیرییەکی زۆر، تەنیا ڕێگەیان بە ژمارەیەک لە کەسانی بەتەمەن دا بچنە ژوورەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، بانگەوازە فەلەستینییەکان بۆ ئامادەبوونی بەربڵاو لە مزگەوتی ئەقسا و مانەوە و ئامادەبوونی بەردەوام لە گۆڕەپانەکانیدا جارێکی دیکە نوێ کرانەوە؛ ئەو بانگەوازانەی کە لە سێبەری توندبوونەوەی هەڕەشەکانی نیشتەجێکراوان و پلانەکانی گرووپە توندڕەوەکان بۆ سەپاندنی واقیعە نوێیەکانی بەجوولەکەیکردن دەرکراون.
هەروەها دەستە و دامەزراوە فەلەستینییەکانیش بە دەرکردنی بانگەوازی بەربڵاو، داوایان لە خەڵک کرد ئامادەبوونی خۆیان لە نوێژی هەینی و کاتەکانی دیکەدا لە مزگەوتی ئەقسا زیاد بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لەم مزگەوتە بکەن، ناسنامە ئیسلامی و عەرەبییەکەی بپارێزن و هەوڵەکان بۆ پەراوێزخستن و زاڵبوونی قۆناغ بە قۆناغ بەسەریدا، پووچەڵ بکەنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی کۆنگۆ، ژمارەی توشبووانی پشتڕاستکراوی تووشبووانی ئیبۆلا لەوەتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە ١٥ی ئایاردا بۆ ١٧٩٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٦٢٥ کەس.
ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ئونروا سەبارەت بە خراپتربوونی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی لە کەرتی غەززە هۆشداریی دا.
ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شامیل باسایێڤ، کەسایەتییەکی دیاری مێژووی چیچان و فەرماندەیەکی جیهادی چیچان تێدەپەڕێت.