سوپای پاسداران لە ڕێگەی "فەلەستین و غەززە"ـەوە پەیامێک بۆ گەلی ئوردن دەنێرێت
سوپای پاسداران کە بە مووشەکی بالیستیک بنکەی ئاسمانی ئەمریکی لە ئوردنی کردە ئامانج بە گەلی ئوردن ڕایگەیاند، "ئێمە هیچ دوژمنیێکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە؛ بەپێچوانە ئێمە ئێوە و گەلە ئازیزەکەمان خۆشدەوێت. ئێوە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی دیکە لە ئێش و ئازاری گەلی فەلەستینی تێدەگەن."
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی بنکەکانی ئاسمانی ئەمریکا لە ئوردن پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "گەلی ئەسیلزادە و مسوڵمانی ئوردن! شەڕڤانانی ئیسلام لە ئەنجامی قۆناغی سێیەمی پرۆسەی دووەمی ئۆپڕاسیۆنی نەسر ٢ کە نیشانەی شەهادەتی ئیمام حوسێنە، بنکەکانی دوژمنی ئەمریکا لە بنکەیەکی ئاسمانی کە لە لایەن سوپای ئەمریکای منداڵکوژ لە سەر خاکەکانتان داگیر کرابوو و بۆ هێرش دژی ئێمە بەکار دەهێنرا، کردە ئامانج و ئەمریکای تاوانکاری سزا دایەوە. لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکاندا رژێمی ئەمریکای لووتبەرز بە بەکارهێنانی ئەو بنکەیە ١٦٨ خوێندکار و مامۆستای بێ تاوان لە میناب کردبوو ئامانج و بە شێوەیەکی وەحشیانە کوشتبوو."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بە هەڵوێستی گەلی ئوردن لە بەرامبەر فەلەستین و غەززە کرا و دواتر هاتووە، "وەک دەزانن ئێمە هیچ دوژمنیێکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە؛ بەپێچوانە ئێمە ئێوە و گەلە ئازیزەکەمان خۆشدەوێت. ئێوە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی دیکە لە ئێش و ئازاری گەلی فەلەستینی تێدەگەن. ئێوە ئاگاداری ئەو کۆمەڵکوژییەی رژێمی سەهیۆنین کە لەگەڵ پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە غەززە ئەنجامی داوە و زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسی کوشتووە کە ٢٠ هەزاریان منداڵن. داوای ئێوە بۆ لابردنی بنکەکانی داگیرکەری ئەمریکی لە ناوچەکە یارمەتیێکی گەورەیە بۆ ئازادی گەلی فەلەستین و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە. ئێمە دەمانەوێت ئوردن سەربڵند بێت."
پەیامەکە بە ئایەتی، "ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! ئەگەر یاری خودا بکەن، خوداش یاریدەتان دەدا و لە بەر نەیاران نابەزن." کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٧٠٧ کەس.
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر لە شار و شارۆچکە و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە کاتی هەڵمەتەکاندا ماڵەکان پشکنران و زۆرێک لە فەلەستینیەکان بە دیل گیران.
فەلەستینییەکان لە بەرامبەر هەڵمەتی دانیشتوانی سەهیۆنی بۆ سەر شارۆچکەی کفر حەریت لە ناوچەی سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان دەربڕی و هەوڵیان دا پێش بە هێرشەکە بگرن. دوو دانیشتووی داگیرکەر لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا بەهۆی فڕێدانی بەرد بریندار بوون و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.