هەڵکوتانی سەربازان و نیشتەجێبووە داگیرکەرەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە درێژەی هەڵکوتانەکانیاندا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان بریندار کرد و ٢ کەسیشیان دەستبەسەر کرد.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند لە ئەنجامی پەلاماری سەربازانی داگیرکەر بۆ سەر دانیشتووانی گوندی کفرنیعمە لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا، ژمارەیەک لە فەلەستینییەکان بریندار بوون.
هەروەها سەربازانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەکانی دێر ئەلغوسوون لە باکووری توولکەرم، مەیسەلوون لە باشووری جەنین، ئیزنا لە ڕۆژئاوای ئەلخەلیل و ناوچەی ئەلفارعە لە باشووری تووباس.
لە ناوچەی حەوارە لە ڕۆژهەڵاتی یەتا کە دەکەوێتە باشووری ئەلخەلیلەوە، سەربازانی داگیرکەر دوای هەڵکوتانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئیبراهیم ئیسماعیل ئەلجەبوور، ناوبراو و ئەنەسی کوڕیان دەستبەسەر کرد.
هاوکات، گرووپێک لە نیشتەجێبووە سەهۆنییەکان هەڵیان کوتایە سەر ناوچەی جەبەل بیئر قوزا لە شارۆچکەی بیتا، کە دەکەوێتە باشووری نابلوسەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەڕەکی زەیتوون لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازی ئۆکراینایی کوژراون.
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.