ڕووسیا: لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازی کوژران
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازی ئۆکراینایی کوژراون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە ئامارەکانی کۆتاییدا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ١٤٣ ئامانجی سەربازی ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی، مووشەک و تۆپهاوێژ لێدراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەروەها باسی لەوە کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٥٤٠ سەربازی ئۆکراینایی کوژراون و ١٢ زرێپۆشیش لەناو براون.
هەروەها باس لەوە کرا کە ١٣ بۆمبی فڕۆکەی ڕێنمایی کراو و ٧٤٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەناو براون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەڕەکی زەیتوون لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە درێژەی هەڵکوتانەکانیاندا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان بریندار کرد و ٢ کەسیشیان دەستبەسەر کرد.
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.