ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٨٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨٦٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨٦٤ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٥ هەزار و ٢٧٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
لە شاری بەندەر عەباس سەر بە پارێزگای هورمزگان لە ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
باران بارین و لافاوێکی بەخوڕ لە ناوچەی نورستان لە ئەفغانستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٨٠ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی سعوودیە.