خەلیل ئەلحەیە بە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس هەڵبژێردرا
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنی خەلیل ئەلحەیەی بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی خۆی، بە جێنشینی خوالێخۆشبوو یەحیا سنوار ڕاگەیاند.
ئەم ڕاگەیاندنەی حەماس لە بەیاننامەیەکی کورتدا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی ناو ئەنجومەنی گشتی شورای بزووتنەوەکە هات.
کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆ
لە بەیاننامەیەکی ورددا، حەماس ڕوونی کردەوە کە هەڵبژاردنی خەلیل ئەلحەیە لە کۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆدا هات کە تێیدا نوێنەرانی لقە جیاوازەکانی بزووتنەوەکە و ناوچەکانی ئامادەبوون، لەوانە کەرتی غەززە، کەناری ڕۆژئاوا، زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر، لە ڕێگەی پرۆسەی ڕاوێژکاریی دامەزراوەییەوە بەشدارییان کرد.
بزووتنەوەکە پیرۆزبایی لە خەلیل ئەلحەیە کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی براکانی و ئەندامانی بزووتنەوەکە و دامودەزگاکانی، داوای لە خوای گەورە کرد کە سەرکەوتن و ڕێنمایی و هاوکاریی ببەخشێت لە هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە.
هەروەها بزووتنەوەکە سڵاوی لە زیندانییە قارەمانەکانمان لە زیندانەکانی داگیرکەر کرد کە سەرەڕای سنووردارکردنەکان بەشدارییان لەم پرۆسەی ڕاوێژکارییەدا کردووە، دووپاتی کردەوە کە دۆزی ئەوان و ئازادکردنیان لە پێشەنگی ئەولەویەتەکانیدا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بە هەموو ئەندام و سەرکردە و دامەزراوەکانیەوە، یەکگرتوو لە پشت سەرکردایەتی هەڵبژێردراوەوە وەستاوە، بە گیانی بەرپرسیارێتی و یەکگرتوویی، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی و بەرخۆدانی خۆی.
بزووتنەوەکە بە ڕێزەوە ڕێزی لە گیانی پاکی شەهیدان و سەرکردەکانی گرت کە لە ڕێگای جیهاد و خەباتدا بەرەو شەهیدبوون بەرزبوونەوە، لە پێشەنگی ئەوانەشدا شەهیدانی شەڕی تۆفانی ئەقسا، کە قوربانیدانەکانیان لاپەڕەیەکی نەمری لە مێژووی گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییاندا تۆمار کرد. لەوانە سەرکردە شەهیدەکان ئیسماعیل هەنیە، ساڵح عارووری، یەحیا سنوار، فەرماندەی گشتی کەتائیبی عیزددین ئەلقەسام، محەمەد زەیف.
پیاوی مەیدان و دەنگی بنەماکان
فەرماندەی موجاهید خەلیل ئەلحەیە بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەکە دادەنرێت، هەڵوێستێکی سیاسی پتەوی لەگەڵ ڕۆحی بەرخۆدان تێکەڵ کردووە کە هەرگیز لە بەرەکانی پێشەوە نەلەرزی.
ئەلحەیە بە "پیاوی مەیدان و دەنگی بنەماکان" ناسرابوو، بزووتنەوەکە لە سەختترین کاتەکانیدا پێشەنگایەتی دەکرد، پابەند بوو بە ڕێگای بەرخۆدان تا ڕزگاری.
فەرماندەی موجاهید خەلیل ئەلحەیە ٤ لە کوڕەکانی و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەکەی وەک شەهید لە بەرەکانی پێشەوە پێشکەش کرد، سەرەڕای تاریکی زیندانەکان و ئازاری لەدەستدان، لە بەرگریکردن لە گەلەکەی بە چەقبەستووی مانەوە.
ئەم هەنگاوە پابەندبوونی بەردەوامی حەماس بە ڕێگای بەرخۆدان و پاراستنی ستراتیژی سیاسی و مەیدانیی خۆی کە لەلایەن شەهیدان و سەرکردەکانی بزووتنەوەکە دامەزراندووە، پشتڕاست دەکاتەوە.
مانگی ئایاری ڕابردوو بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند کە خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی بزووتنەوەکە ئەنجام دەدات.
حەماس لەو کاتەدا لە بەیاننامەیەکی کورتی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو کە هەڵبژاردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرکردەیەکی نوێ بۆ بزووتنەوەکە ئەنجامداوە. لە خولی یەکەمدا ئەنجامەکە یەکلایی نەکرایەوە، هەر بۆیەش بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ و ڕێساکانی بزووتنەوەکە، لە کاتێکی دواتردا خولی دووەم بەڕێوە دەچوو.
دوای شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، یەحیا سنوار وەک سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرابوو.
دوای شەهادەتی یەحیا سنوار لە ئەنجامی شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ رژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە، حەماس ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی محەمەد ئیسماعیل دەروێش سەرکردایەتی بزووتنەوەکە دەگرێتە ئەستۆ تاوەکو هەڵبژاردنی نوێ بۆ سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٥ هەزار و ٢٧٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
لە شاری بەندەر عەباس سەر بە پارێزگای هورمزگان لە ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
باران بارین و لافاوێکی بەخوڕ لە ناوچەی نورستان لە ئەفغانستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٨٠ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی سعوودیە.