ترامپ هەڕەشەی هێرشی توند لە دژی ئێران دەکات
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پلانی نوێی هێرشکردنە سەر ئێرانی ڕاگەیاند.
دوابەدوای پێکدادانەکانی ئەم دواییەی گەرووی هورمز، ترامپ هەوڵی دا ئێران بترسێنێت بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێرشی نوێ و بەهێز دژی ئەو وڵاتە زۆر بە زوویی دەست پێدەکات.
لێدوانەکانی ترامپ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاتر پەرەپێدا. ئێرانیش لە بەرامبەردا ڕایگەیاند کە تۆڵەی هەر هێرشێک دەداتەوە. بنکەکانی ئەمریکا لە کوەیت و بەحرەین لە مەودای تۆڵەسەندنەوەی لەو شێوەیەدان.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی پلانی هێرشی سەر نەوت جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە. شارەزایانی بواری ئابووری هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر نەتوانرێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت، ئەوا ئابووری جیهانی ڕووبەڕووی قەیرانێکی جیددی دەبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر پێنج ماڵی فەلەستینی لە شارۆچکەکانی نەهالین و زاتەرا لە نزیک بەیت لەحم لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بە بیانووی "بێ مۆڵەت" ڕووخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩١٨ کەس.
داگیرکەرانی سەهیۆنی، لە درێژەدان بە پێشێلکارییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، بڕیاریان داوە نزیکەی ٥ هەزار و ٣٠٠ دۆنم زەوی لە ناوچەی جەبا لە باکووری ناوچەکە دەست بەسەردا بگرن.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە هەڵمەتەکانیاندا بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودس، نزیکەی ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە کە لە نێویاندا ژن و زیندانییە ئازادکراوەکان و کرێکارانی کەرتی غەززەیە.