ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣١١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٢٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٦ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٢٤ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا، پەلاماری بەرفراوانی هەزاران شارۆچکەنشین بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە بەشداریی ئیتمار بن گڤیر، وەزیری توندڕەوی کابینەی رژێمی داگیرکەر، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم کابینەیە و کنێست و ژمارەیەک لە خاخامەکانی بە توندی سەرکۆنە کرد.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە تاران.
ئەرتەشی ئێران و سپای پاسداران ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت ئەنجام داوە.