زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە تاران.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆمپلێکسی فەرهەنگی و مێژوویی سەعدئاباد بە فەرمی پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
لە مەراسیمی پێشوازی فەرمیدا، دوای لێدانی سروودی نیشتمانی هەردوو وڵات و نمایشکردنی پاسەوانی مەراسیم، ئەندامانی شاندی فەرمی ناسێنران.
سەردانەکە بریتییە لە دیدارێکی تایبەتی دووقۆڵی نێوان سەرۆکانی وڵاتانی دوو وڵات و کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق و واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی هاوکاری دوو قۆڵی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراقINA ، زەیدی لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکس پێش ڕۆشتنی بەرەو ئێران ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بەرەو تاران دەڕۆین بۆ ئەنجامدانی دانوستانی فەرمی، لەم سەردانەدا گفتوگۆی هەمەلایەنەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشمان، دەرفەتەکانی هاوکاری دوولایەنە، پرسەکانی ناوچەیی، و دەستپێشخەریی بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەکەین لە سەرتاسەری هەرێمدا دەکەین."
لە درێژەی بەیاننامەکەیدا، زەیدی جەختی لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و وتی، "عێراق و ئێران دوو وڵاتن بە پەیوەندی قووڵی مێژوویی و کولتووری و سنووری جوگرافی هاوبەش و بەرژەوەندی ستراتیژی لە نزیکەوە بەیەکەوە گرێدراون، ئەمەش پێویستی بە مامەڵەکردن لە چوارچێوەی دیالۆگ و هاوکاری و ڕێزگرتنی یەکتردا هەیە خۆشگوزەرانی هەردوو گەل، هەروەها بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا، پەلاماری بەرفراوانی هەزاران شارۆچکەنشین بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە بەشداریی ئیتمار بن گڤیر، وەزیری توندڕەوی کابینەی رژێمی داگیرکەر، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم کابینەیە و کنێست و ژمارەیەک لە خاخامەکانی بە توندی سەرکۆنە کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٢٤ کەس.
ئەرتەشی ئێران و سپای پاسداران ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت ئەنجام داوە.