لە پایتەختی چین درۆن قەدەغە کرا
لە پەکینی پایتەختی چین قەدەغەکردنی دەستکەوتن و هەڵگرتنی فڕۆکەی بێ سەرنشین سەپێنراوە.
بە پێی ئەو یاسایەی ئیدارەی پەکین ڕۆژی یەکشەممە پەسەندی کرد، لە ١٥ی ئەم مانگەوە دەستکەوتن و هەڵگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنوورەکانی پەکین قەدەغە دەکات.
پێشتر قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەپێنرابوو و لە مانگی ئایاردا قەدەغەکردنی فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەپێنرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی پابەندی یاساکە نین، سزا دەدرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ٤.٧٧ بەرز بوویەوە و بووە ١٠٩.٦٠ دۆلار.
وێنە مانگە دەستکردەکان کە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، ڕادەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن. مەزەندە دەکرێت ئەگەر بۆرییەکە چاک نەکرێتەوە، دەکرێت لەسەدا ٤ی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-1 یان لە ئاسمانی گەرووی هورمز دەستنیشان کردووە و خستووەتە خوارەوە.
سەرکەوتنی بەڵگەفیلمی نازا لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس و کاردانەوەی شایەتیدانی سەربازە سەهیۆنییەکان سەبارەت بە کوشتاری مەدەنییە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی تووڕەیانەی لە نێوان بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنیدا لێ کەوتووەتەوە.