وێنەی مانگی دەستکردی بۆری نەوتی سعودیە دەرکەوت
وێنە مانگە دەستکردەکان کە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، ڕادەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن. مەزەندە دەکرێت ئەگەر بۆرییەکە چاک نەکرێتەوە، دەکرێت لەسەدا ٤ی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە.
بۆرییەکی نەوت بە درێژایی ١٢٠٠ کیلۆمەتری کە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سعودیە بە بەندەری یەنبوع دەبەستێتەوە، زیانێکی زۆری بەر وێستگەیەکی پەمپکردن کەوتووە. وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن وێستگەکە سووتاوە.
ڕاگەیەندرا، ئەگەر لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بۆرییەکە چاک نەکرێتەوە، ئەوا یەدەگی هەناردەکردنی وڵاتەکە تەواو دەبێت و ناردنی ڕۆژانەی ٤ ملیۆن بەرمیل پەک دەکەوێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ٤.٧٧ بەرز بوویەوە و بووە ١٠٩.٦٠ دۆلار.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-1 یان لە ئاسمانی گەرووی هورمز دەستنیشان کردووە و خستووەتە خوارەوە.
سەرکەوتنی بەڵگەفیلمی نازا لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس و کاردانەوەی شایەتیدانی سەربازە سەهیۆنییەکان سەبارەت بە کوشتاری مەدەنییە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی تووڕەیانەی لە نێوان بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنیدا لێ کەوتووەتەوە.