بەیاننامەیەک لە نووسینگەی نەتانیاهۆوە سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئەمریکا
نووسینگەی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای لێدوانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە چوار ملیار دۆلار هاوکارییەکان ڕادەگیرێت، پشتیوانییەکان بە تەواوی نابڕدرێن، بەڵکو وردە وردە کەم دەکرێنەوە.
ئۆفیسی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر، بنیامین نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا بانگەشەی کرد کە یارمەتییە دارایی و سەربازییەکانی ئەمریکا بە یەک جاری کۆتایی نایەت، بەڵکو یارمەتییەکان هەنگاو بە هەنگاو دەگۆڕدرێن بۆ هاوبەشییەکانی ستراتیژی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە قسەکانی ساڵی ١٩٩٦ی نەتانیاهۆی داگیرکەر کرا کە پشتبەستنی ئابووری رژێمی داگیرکەر بە ئەمریکا قۆناغ بە قۆناغ کەمدەکرێتەوە و بانگەشەی ئەوە کرا کە ئێستا ئابووری رژێمەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بتوانێت پشتبەستنی بە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا کەم بکاتەوە. هەروەها باس لەوە کرا کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە پێکهاتەیەکی بنەمادار بە یارمەتییەوە بۆ پێکهاتەیەکی هاوبەشی گۆڕاوە.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ٣ی ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو کە ٤ ملیار دۆلاری هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ رژێمی داگیرکەر تا کۆتایی ئەمساڵ ڕادەگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانێکی پۆلیس ١٠ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندێکی شاری نابلوس و هێرشەکەی وەک "هێرشێکی تیرۆری" وەسف کرد.