لە پاکستان هێرش کرایە سەر کاروانێکی پۆلیس: ١٠ کوژراو
لە پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانێکی پۆلیس ١٠ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانێکی پۆلیس لانیکەم ١٠ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، تیمەکەی پۆلیس بۆ ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆن لە دژی چالاکییەکانی نایاسایی کانەکان تووشی کەمینێک بووە.
باس لەوە کرا، چەکدارەکان لە بەرزاییەکانەوە تەقەیان لە پۆلیسەکان کردووە و شەڕێکی توند ڕووی داوە.
دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە کران و ڕێکارە ئەمنییەکان جێبەجێ کران.
ناسنامەی هێرشکارەکان بڵاو نەکراوە و هیچ لایەنێک هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای لێدوانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە چوار ملیار دۆلار هاوکارییەکان ڕادەگیرێت، پشتیوانییەکان بە تەواوی نابڕدرێن، بەڵکو وردە وردە کەم دەکرێنەوە.
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندێکی شاری نابلوس و هێرشەکەی وەک "هێرشێکی تیرۆری" وەسف کرد.