تانکەرێکی هەڵگری گاز لە تەنگەی هورمز تەقیەوە
لە ڕۆژهەڵاتی تەنگەی هورمز لە ناو تانکەرێکی گازی شل تەقینەوەیەک ڕووی دا و ئاگری گرت.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی تەنگەی هورمز لە ناو تانکەرێکی هەڵگری گازی شل ناسراو بە "LPG" تەقینەوەیەک ڕووی دا و تانکەرەکە ئاگری گرت.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کەشتییەک کە گازی شلی هەڵگرتبوو و بەرەو ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز دەڕۆیشت، بە پشتگوێخستنی هۆشدارییە دووبارەبووەکان، هەوڵیدا لە ڕێگای نایاسایی و مەترسیداری باشوورەوە لە تەنگەکە دەرباز بێت و بەر مینێکی دەریایی کەوت و تەقیەوە.
ئەم کەشتییە کە هیچی لە چارەنووسی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی پێشتر تەقینەوە فێر نەبووبوو و بۆ تێپەڕاندنی پشت بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەڵبژاردبوو، تووشی تەقینەوەیەکی زۆر توندوتیژ بوو، بێ ئاگا لەوەی کە هەرگیز لەگەڵ ئەو قاچاخچییە و سوپای شەڕانگێزی ئەمریکادا هەماهەنگی نەبووە بۆ ئەوەی بە مینە دەریاییەکان ئامانجەکانی بپێکێت.
تەنگەی هورمز بە ئیرادە و جددییەکی تەواوەوە بەڕێوەدەبرێت، بە فەزڵی خودا. هەر کەشتییەک هەوڵی پێشێلکردنی یاساکانی تەنگەی هورمز بدات و بچێتە ناو ڕێگا نایاسایی و مەترسیدارەکانەوە بە پشتگوێخستنی هۆشدارییەکانی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی هێزەکانی دەریایی تەنگەی هورمز، هەمان چارەنووسی کەشتییەکانی پێشووی دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری دبلن پایتەختی ئیرلەندا کۆبوونەتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی نافەرمی کە تیشکیان خستۆتە سەر زیرەکی دەستکرد (AI) و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکرانیا.
لە وڵاتی کینیا لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کەرتی غەززە ڕێزی لە هەزار کەس گرت لەوهەردوو رەگەزی نێرو مێ کە تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەر کردبوو.