سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا، چین و ڕووسیا کۆدەبنەوە
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، شی شینپینگ سەرۆکی چین و ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هەفتە دەهاتوو کۆدەبنەوە.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو لە پەراوێزی لوتکەی ئاپێک کە بڕیارە لە شاری شنژنی چین بەڕێوەبچێت، دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دەدات.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت و باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکە تیشک دەخرێتە سەر کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و شەڕی ئێران. بەو پێیەی چین لایەنێکی پڕۆسەی دانوستان نییە، باس لە پرسی شەڕی ئۆکراینا ناکرێت.
چاوەڕوان ناکرێت لەم یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵیەدا ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەسەر ئاستی سەرکردەکان سەرهەڵبدات. بەڵام ئیدارەی واشنتۆن ئەم کۆبوونەوەیە بە خاڵی دەستپێکی گرنگ بۆ دانوستانەکانی داهاتووی داماڵینی چەکی ئەتۆمی دەبینێت.
ترامپ کە دووشەممە گەشتی ئاسیا لە فلیپینەوە دەستپێدەکات، سەرەتا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ شی جینپینگ سەبارەت بە بازرگانی و گومرگی ئەنجام دەدات. دواتر ترامپ دەچێتە سەر کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پوتین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژمارەی کوژراوان بۆ هەزار و ٦٢٢ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەرتەش کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕکەوانی ئەمریکی MQ-1 لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە کەناراوەکانی سیریک لە پارێزگای هورمزگان خراوەتە خوارەوە.
کۆمپانیایەک کە پەیوەندی بە بنەماڵەی ترەمپەوە هەیە لە گفتوگۆدایە بۆ دابینکردنی تا هەزار١٠٠٠ ڕۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ بۆ بەکارهێنانی لە تونێلەکانی غەززە