پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە
لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژمارەی کوژراوان بۆ هەزار و ٦٢٢ کەس بەرزبووەتەوە.
هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە بەردەوامە، سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە تەقە لە ناوچە جیاجیاکانی خان یونس و شاری غەززە کرا، لە کاتێکدا بەشی باشووری خان یونس کەوتە بەر هێرشی تۆپخانە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە تەقەی قورس و پچڕپچڕ کردووە کە لە ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە ڕژێمی داگیرکەر ئاراستەی ناوەندی شاری خان یونس کراوە. هەروەها قەزای باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی شارەکە کەوتە بەر ئاگری توند.
باس لەوە کرا کە لە کاتێکدا تۆپخانەکان ئاراستەی ناوچەکانی باشووری خان یونس کران، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە ڕژێمی داگیرکەر لە بەرزایی نزم گەشتەکانیان بەسەر شارەکەدا ئەنجامدا.
جگە لەوەش ئاماژە بەوە کرا کە لە ئۆتۆمبێلەکانی ڕژێمی داگیرکەرەوە تەقە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کرایەوە و هێرشە سەربازییەکان لە شوێنە جیاوازەکانی ناو خاکی گەمارۆدراو بەردەوامن.
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، لە دوای چوونی ئاگربەستەوە تا ئێستا هەزار و 622 کەس شەهید بوون و پێنج هەزار و 878 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ئەنجامدا کۆی گشتی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ کەس، هاوکات ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و حەوت هەزار کەس. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، شی شینپینگ سەرۆکی چین و ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا هەفتە دەهاتوو کۆدەبنەوە.
ئەرتەش کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕکەوانی ئەمریکی MQ-1 لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە کەناراوەکانی سیریک لە پارێزگای هورمزگان خراوەتە خوارەوە.
کۆمپانیایەک کە پەیوەندی بە بنەماڵەی ترەمپەوە هەیە لە گفتوگۆدایە بۆ دابینکردنی تا هەزار١٠٠٠ ڕۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ بۆ بەکارهێنانی لە تونێلەکانی غەززە