تەقینەوەیەکی نوێ لە گڕکانی کیلاویا لە هاوای ڕوویدا
گڕکانی کیلاویا (Kilauea) لە هاوایی کە لە ڕیزی چالاکترین گڕکانەکانی جیهاندایە، جارێکی دیکە گڕتاوی فڕێدایە دەرەوە. لەو گڕکانەدا کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە بۆ جاری ٥٧ـەمین دەتەقێتەوە، گڕتاوەکان گەیشتنە بەرزیی نزیکەی ٢٠٠ مەتر.
لە گڕکانی کیلاویا لە دوورگەی هاوایی سەر بە ئەمریکا، جارێکی دیکە تەقینەوە ڕوویدا.
گڕکانەکە کە لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە بەردەوامن بۆ جاری ٥٧ـەمین تەقییەوە، بە بەرزیی چەندین مەتر گڕتاوی بەرەو ئاسمان فڕێ دا.
ڕاگەیەندرا کە لە کاتی تەقینەوەکەدا گڕتاوەکان گەیشتوونەتە بەرزیی نزیکەی ٢٠٠ مەتر. هەڵقوڵان و فڕێدانەکە نزیکەی ٦ کاتژمێر بەردەوام بوو.
دوایین شەپۆلی تەقینەوەکان لە کیلاویا، کە وەک یەکێک لە چالاکترین گڕکانەکانی جیهان دەناسرێت، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستی پێکرد.
ئەو تەقینەوانەی لە ساڵی ٢٠١٨ لە گڕکانەکەدا دەستیان پێکرد و نزیکەی سێ مانگیان خایاند، ببوونە هۆی لەناوچوونی زیاتر لە ٧٠٠ خانوو. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بە شێوەیەکی نایاسایی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیبوو، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتبوو، تەقیەوە و ئاگری گرت.
دۆرسون ئۆزبەک، سەرۆکی گالاتاسەرای لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە زانیویانە حکومەتی نەتانیاهۆ بەهۆی ئەو لافیتانەی هاندەران بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە فەڵەستین بەرزیان کردبووەوە، سکاڵای لە یانەکەیان لای یوفا تۆمار کردووە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تا ٧ مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێن، هیچ هەنگاوێک نانرێت و هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت.